ژنێک دوای خواردنی ژەمێک ماسیی کەم برژاو هەر چوار پەلەکەی لەدەستدا

ژنێکی ئەمریکی دوای خواردنی ژەمێکی ماسی کەم برژاو هەر چوار پەلەکەی لەدەستدا، ئەمەش سەرەتا بە رەشبوونەوەی دەست و قاچەکانی دەستیپێکرد.

بەپێی رۆژنامەی “میرەر”ی بەریتانی، لۆرا باراخاس خەڵکی کالیفۆرنیایە تووشی هەوکردنی بەکتریا بووە، بەهۆی ئەوەی ماسی تیلاپیا ( tilapia ) بە باشی ئامادەنەکردووە و نەبرژێنراوە وەک پێویست هەردوو قاچ و هەردوو دەستی لەکارکەوتوون.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، ئەو ژنە تەمەن 40 ساڵە بەمەبەستی رزگارکردنی ژیانی، ناچاربوو ئەندامەکانی جەستەی ببڕێتەوە، دوای ئەوەی نزیکەی مانگ و نیوێک لە نەخۆشخانە مایەوە و رووبەڕووی ئەو هەوکردنە کوشندەیە بووەوە.

لۆرا، دایکی منداڵێکی تەمەن شەش ساڵانە، خۆی ماسییەکەی ئامادەکردووە و خواردویەتی، بەوتەی هاوڕێیەکی، بەهۆی رووداوەکەوە “نزیکبووە ژیانی لەدەست بدات”.

ئانا مێسینا هاوڕێکەی بە میدیا ناوخۆییەکانی ڕاگەیاندووە، “ئەوە قورس بوو لەسەر هەموومان، شتێکی ترسناکە. دەکرا ئەمە بەسەر هەریەکێکماندا بێت، نزیک بوو ژیانی لەدەست بدات”.

بابەتی پێشتر

مووشەکێک لە قەزای خەبات کەوتەخوارەوە

بابەتی دواتر

کەنەدا نزیکەی چوار ملیۆن دۆلار دەبەخشێتە عێراق بۆ رزگارکردنی زۆنگاوەکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share