گرانترین خانووی دوبەی فرۆشرا

گرانترین خانووی دوبەی بە 82 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی فرۆشرا.

پێگەی بزنس ئینسایدەر ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، “گرانترین خانووی دوبەی بە بەهای 302.5 ملیۆن درهەم کە دەکاتە 82 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی فرۆشرا”.

ئاشکراشیکرد، “خانووەکە دەکەوێتە دورگەی نەخلە جومەیرا، بەمەش ڕیکۆردی پێشووی گرانترین خانووی ناوچەکەی شکاند کە نرخەکەی 80 ملیۆن دۆلار بوو”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “خانووەکە هێشتا لە قۆناغی دروستکردندایە، 18 گەرما و 15 گەراجی ئۆتۆمبێلی تێدایە”.

تا ئێستا زانیاری لەبارەی خاوەنە نوێیەکەی گرانترین خانووی دوبەیەوە ئاشکرانەکراوە، لەکاتێکدا گرانترین خانووی پێشوو بە ملیاردێری هیندی بە مۆکیش ئەمبانی فرۆشرا.

 

بابەتی پێشتر

نوێترین زانیاری لەبارەی ئەو منداڵە تازە لەدایکبووەی فڕێدرابوو

بابەتی دواتر

ئەو ژنانەی جیهانیان گۆڕی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share