ئەپڵ هۆشداری دەدات.. ئایفۆنەكانتان بە هەڵە بارگاوی دەكەنەوە

توانای پاترییەكە بەتێپەڕبوونی كات كەمدەبێتەوە، بەڵام دەكرێت بەچەند هەنگاوێك تەمەنی درێژبكرێتەوە

بارگاویكردنەوەی مۆبایلی ئایفۆن بۆ زۆرێك بووەتە كێشە، پاترییەكە بەزوویی وزەی تیادانامێنێت، ناچارانە دەیانبینیت ناوبەناو بەرەو سویچەكانی كارەبا دەڕۆن تا مۆبایلەكانیان بارگاوی بكەنەوە.

تەمەنی پاتریی مۆبایلەكە وای لە زۆرێك لە بەكارهێنەران كردووە بارگاویكەر (شاحینە) لەگەڵ خۆیاندا هەڵبگرن، هەركاتێك لە ماڵ دەچنە دەرەوە ئەگەرچی حەز بە هەڵگرتنیشی ناكەن، یان دەبێت خۆیان ڕادەستی مۆبایلێكی “مردوو” بكەن بۆ چەند كاتژمێرێك.

بەهۆی چەندبارەبوونەوەی ئەم دەرد و سكاڵایە لای بەكارهێنەرانی ئایفۆن، كۆمپانیای ئەپڵ چەند ڕێنوێنییەكی خستووەتەڕوو كە هاریكاردەبێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكە، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی (نیویۆرك پۆست)ی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە.

ئەپڵ دەڵێت، توانای پاترییەكە بەتێپەڕبوونی كات كەمدەبێتەوە، بەڵام دەكرێت لەڕێی ئەم هەنگاوانەوە تەمەنی درێژبكرێتەوە.

لێكردنەوەی بەرگی ئایفۆن: بەرگی درع كە زۆرجار مۆبایلی پێدەپارێزرێت لە شكان، دەبێتەهۆی گەرمبوونی زیاد، ئەمەش كاریگەری لەسەر تەمەنی پاترییەكە دەبێت، ڕێنوێنی دەكرێت بە لابردنی بەرگەكەی.

گەرمی و ساردیی زۆر: یەكێك لە باشترین ڕێنوێنییەكان بۆ پاراستنی پاتریی ئایفۆن لە خراپبوون و زیادكردنی تەمەن پاراستنیەتی لە ساردی یان گەرمیی زۆر، چونكە دەبێتەهۆی كێشەی زۆر لە مۆبایلەكەدا.

بەكاربردنی وزەی كەم فەرامۆش مەكە: ئەم تایبەتمەندییە هەندێك خزمەتگوزاری دەوەستێنێت كە هۆكارن بۆ بەكاربردنی وزەی مۆبایلەكەت. ئەپڵ دەڵێت، لەكاتی كارپێكردنی مۆبایلەكەت بۆ ماوەیەكی درێژتر كاردەكات، بەر لەوەی پێویستت بێت جارێكی دیكە بارگاوی بكەیتەوە.

ڕووناككەرەوەی خۆكار لەدەست مەدە: چەندێك ڕووناكیی شاشەكەت زیاتربێت، خێرایی بەكاربردنی پاترییەكە زیاتر دەبێت. بەڵام دەكرێت ئەم كێشەیە چارەسەربكرێت لەڕێی كارپێكردنی تایبەتمەندیی ڕووناككەرەوەی خۆكار كە ڕووناكیی شاشەكەت بەپێی ڕووناكیی دەوروبەرت ڕێكدەخات.

بابەتی پێشتر

عێراق چەک و تانک لە سێ وڵات دەکڕێت

بابەتی دواتر

پیاوێکی کورد دوای ئەوەی توانای دانی مارەیی ژنەکەی نەبووە لە زیندان گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share