وەزارەتی ناوخۆی عێراق: لە کاتژمێر 12:00ی شەوی 19ی ئەم مانگەوە قەدەغەی هاتوچۆ دەستپێدەکات

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، بەمەبەستی بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی لە کاتژمێر 12:00 ی شەوی 19 ی ئەم مانگەوە قەدەغەی هاتوچۆ دەستپێدەکات و تا کاتژمێر 12:00 ی شەوی 21 ی مانگ دەخایەنێت.

عەمید میقداد میری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی سەرژمێری گشتی لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق تەواوکراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی راگەیەندراوی قەدەغەی هاتوچۆ رێگا بە هاتوچۆی حاڵەتی پێویست و مرۆڤایەتی و تیمەکانی سەرژمێری و هێزە ئەمنییەکان دەدرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: رۆژی یەکشەممە تەواوی تەمویلی مووچە دەخرێتە سەر هەژماری بانکیمان

وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت، چاوەڕێدەکرێت لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی رەسمیی لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو تەواوی تەمویلی مووچە بخرێتە سەر هەژماری…
Total
0
Share