بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دەست دەكرێت بە دابەشكردنی هەشتەم سەبەتەی خۆراك بە داتای مانگی 11 و دەشڵێت، “گۆڕانكاری لە بەشەخۆراكی ئەم مانگەدا كراوە”.
كامەران فەتاح، بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە رۆژی سێشەممەوە دەست دەكرێت بە دابەشكردنی هەشتەم سەبەتەی خۆراك بە داتای مانگی 11و گۆڕانكاری لە بەشەخۆراكدا كراوە و برنج، شەكر، زەیت و نیسك دابەشدەكرێت و لەتكەنۆك و ماش دابەشناكرێت.
دەشڵێت، ” لەبری ئەوە نیسك لە نیو كیلۆوە كراوەتە یەك كیلۆ نیسك و لە رۆژی سێشەممەوە دەستدەكرێت بە دابەشكردنی”.