ئەندامێکی لیژنەی دارایی: هەرێم دەتوانێت لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت بکات

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە پڕۆژەیاسای بودجەدا تێچووی نەوتی هەرێم خراوەتە ناو هەمواری یاساکەوە بۆ ساڵی 2025 و دوای ئەوەی دەنگی پێویستی بەدەستهێنا هەرێم دەتوانێت لەڕێی كۆمپانیای سۆمۆوە جارێكی دیكە دەست بەهەناردە كردنەوەی نەوت بكات.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سایتی رەسمیی یەکێتی وتووە، “بڕیارە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2025ی عێراق لەم هەفتەیەدا بگاتە ئەنجومەنی نوێنەران و لە هەفتەی داهاتوودا خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ بکرێت”.

باسی لەوەشکردووە، لە هەفتەی داهاتوودا پێدەچێت خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بکرێت و لە هەمواری یاساكەدا ئەو مادەیەی بۆ زیادكراوە كەپەیوەندیدارە بە تێچووی نەوتی هەرێم، چاوەڕوانیش دەكرێت لەم مانگەدا كە وەرزی یاسادانانی ئەنجوومەنی نوێنەران درێژكراوەتەوە، دەنگی لەسەر بدرێت.

د. نەرمین مەعروف دەشڵێت، “ئەگەر مادەكە لەئەنجومەنی نوێنەران دەنگی پێویستی بەدەستهێنا، هەرێم دەتوانێت لەڕێی كۆمپانیای سۆمۆوە جارێكی دیكە دەست بەهەناردە كردنەوەی نەوت بكات”.

جێگەی وەبیرهێنانەوەیە، لەكۆبوونەوەی 5-11-2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بە سەرۆكایەتیی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیران، بڕیاریدا لەخەرجییە سیادییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت، بەرانبەر ئەو نەوتەی كە لەلایەن هەرێمەوە بەرهەم دێت و لەلایەن كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نیشتمانیی “سۆمۆ” و وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵەوە وەردەگیرێت بگرێتە ئەستۆ، تێچووەكەش بۆ هەر بەرمیلێك نەوت بە 16 دۆلار دەخەمڵێندرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

په‌رله‌مانى كوردستان خۆپیشاندانى خوێندكاران تاوتوێده‌كات

په‌رله‌مانى كوردستان كۆبوونه‌وه‌كانى ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و به‌دواداچوون بۆ خۆپیشاندانى خوێندكاران ده‌كات. له‌ یاداشتێكدا كه‌ ئاراسته‌ى په‌رله‌مانتارانى كردووه‌، د. ڕێواز…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم: پەیجێک کە خوێندکارانی فریودەدا دەستی بەسەردا گیرا

لەسەر سکاڵایەکی وەزارەتی پەروەردە پەیجێک کە خوێندکارانی فریودەدا لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە دەستی بەسەردا گیرا. لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی…
Total
0
Share