سەرۆکی ئەمریکا ساڵانە مووچەیەکی 400 هەزار دۆلاری و چەند پاداشتێکی دیکە وەردەگرێت

لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و بردنەوەی دۆناڵد ترەمپ، مووچەی ساڵانەی سەرۆکی ئەمریکا جارێکی دیکە بووەوە جێگەی سەرنج، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە 20 ساڵە مووچەی سەرۆک لە یاسادا جێگیرکراوە.

بە گوێرەی یاسا لە ئەمریکا، مووچەی سەرۆکی وڵات، بە 400 هەزار دۆلار دیاریکراوە، بەڵام تەنها ئەم مووچەیەی پێنادرێت، بەڵکو چەند بڕە پارەیەکی دیکە هەیە بۆ تەرخانکراوە.

لە دوای ساڵی 2001وە، مووچەی سەرۆکی ئەمریکا دەستکاری کرا، لە یاسادا 400 هەزار دۆلاری ساڵانە لەگەڵ، 50 هەزار دۆلاری زیادە بۆ خەرجییەکان و 100 هەزار دۆلار بۆ گەشتەکان و 19 هەزار دۆلار بۆ پێداویستییە لاوەکییەکانی وەردەگرێت.

یەکێک لەو ئیمتیازاتانەی سەرۆکی ئەمریکا پێی دەدرێت، مافی مانەوەیە لە کۆشکی سپی، کە دەتوانێت تێیدا نیشتەجێببێت تاوەکو تەواوبوونی خولی سەرۆکایەتییەکەی.

لە نێوان ساڵانی 1969 بۆ ساڵی 2001 مووچەی ساڵانە سەرۆکی ئەمریکا جێگیربوو، بەجۆرێک ساڵانە 200 هەزار دۆلاری پێدەدرا.

زانکۆی میشیگنی ئەمریکا مووچەی ساڵانەی سەرۆکەکانی وڵاتەکە لە رابردوودا دەخاتەڕوو کە بەم جۆرە بووە:

ساڵی 1789، مووچەی سەرۆکی ئەمریکا 25 هەزار دۆلار بووە کە هاوتایە لەگەڵ 895 هەزار و 741 دۆلاری ئەمرۆ.

ساڵی 1873 مووچەی سەرۆکی ئەمریکا 50 هەزار دۆلار بووە کە هاوتایە لەگەڵ 1.3 ملیۆن دۆلاری ئەمرۆ.

ساڵی 1909 مووچەی سەرۆکی ئەمریکا 75 هەزار دۆلار بووە کە زۆرترین بڕ بووە و بە دۆلاری ئەمڕۆ دەگاتە 2.6 ملیۆن دۆلار.

ساڵی 1949 مووچەی سەرۆک 100 هەزار دۆلار بووە لەگەڵ 50 هەزار دۆلاری دیکەی زیادە بۆ خەرجییەکان کە هاوتای 1.3 ملیۆن دۆلار بووە.

ساڵی 1969 مووچەی سەرۆک 200 هەزار دۆلار بووە لەگەڵ 50 هەزار دۆلاری دیکەی زیادە بۆ خەرجییەکان و هاوتای 1.7 ملیۆن دۆلار بووە.

جێگەی ئاماژەیە بەهای دۆلاری ئەمریکی لەدوای ساڵی 1971وە گۆڕانکاری بەسەردا هات، بەهۆی ئەوەی پەیوەستبوونی بە زێڕەوە نەما لە سەردەمی سەرۆکایەتیی ریچارد نیکسۆندا.

دوانی خانەنشینبوونی سەرۆکەکان مووچەی ساڵانەی 200 هەزار دۆلار وەردەگرن، جگە لەوەش دەتوانن پارەی دیکە بەدەستبخەن لە رێگەی بەشداریکردنیان لە کۆڕ و کۆڕبەند و مەڕاسیمەکان جگە لەوەش لە بەرنامەی تەلەفزیۆنیدا یاخود لە رێگەی بڵاوکردنەوەی کتێبەکانیانەوە.

بابەتی پێشتر

هۆكاری دواكەوتنی مووچەی مانگی 10 دەخرێتەڕوو

بابەتی دواتر

لە هەولێر بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share