گەنجێکی عێراقی بەهۆی وەرنەگرتنی مافی پەنابەری بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر خوێندکارێکی بەریتانی

ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە کامێرای چاودێرییەوە تۆمارکراون و بڵاوکراونەتەوە، دەریدەخات گەنجێکی عێراقی بە چەقۆ لە خوێندکارێکی زانکۆ دەدات لە شاری بۆرنمۆسی باشووری بەریتانیا، ئەوەش دوای ئەوەی بێهیوا بووە لە بەدەستهێنانی مافی پەنابەری لەو وڵاتە.

میدیا ناوخۆییەکانی بەریتانیا گرتە ڤیدیۆییە کورتەیان بڵاوکردەوە، کە تێیدا پەنابەرێکی عێراقی بەناوی ڕێباز محەمەد (تەمەن 28 ساڵ) دەردەکەوێت، سەرەتا لەگەڵ ئەو خوێندکارەی زانکۆی سۆلێنت ئەلیس ویلێر قسە دەکات، پێش ئەوەی چەقۆیەک لە گیرفانی دەربهێنێت، پاشان چەقۆکەی دەرەدهێنێت و لە پشتی خوێندکارە بەریتانییەکەی دەدات.

ویلەر دەتوانێت لەدەست پەنابەرە عێراقییەکە رابکات، بەڵام دواتر هۆشی لەدەستدەدات و دەکەوێت، دواتر یەکێک لە هاوڕێکانی پەیوەندی بە پۆلیسەوە دەکات و پۆلیس دەگەنە شویةی رووداوەکە.

پاشان ویلێر گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و نەشتەرگەری بۆ کراوە و بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لە ژێر چاودێریی چڕدا ماوەتەوە.

دوای ماوەیەکی کەم لە رووداوەکە پۆلیس ڕێباز محەمەدی دەستگیرکرد، پەنابەرە عێراقییەکە بە دادگای راگەیاندووە بۆیە ئەو کارەی ئەنجامداوە تاوەکو دەستگیر بکرێت و دیپۆرت بکرێتەوە بۆ عێراق، ئەوەش بەهۆی بێهیوا بووە لە ژیان لە هۆتێلێک و نەبوونی پارە و ڕێگری لێکردنی بۆئەوەی کار بکات.

دادگای شاری بۆرنمۆس لە ئەنجامی ئەو رووداوەدا، کە لە مانگی کانوونی دووەمی رابردوودا روویدا، سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر رێباز محەمەد-دا سەپاند.

پارێزەرانی ڕێباز محەممەد ر ایانگەیاندووە، ئەو گەنجە عێراقییە بەرێگەی نایاسایی و بە بەلەم گەیشتووەتە بەریتانیا.

داواکارانی گشتی رایانگەیاندووە، محەمەد زانیویەتی دەبێت کارێک بکات بۆ ئەوەی دیپۆرت بکرێتەوە و لەگەڵ کەسانی شارەزای بواری کۆچبەران قسەی کردووە، پێێانوتووە تاوانێکی زۆر گەورە ئەنجامبدە بۆ ئەوەی بنێردرێیتەوە بۆ عێراق.

بابەتی پێشتر

سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆك وەزیران كۆبوونەوە

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: تەمێكی مامناوەند دروستدەبێت و پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بودجە گەیشتە پەرلەمان

وتەبێژی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، پڕۆژەیاسای بودجە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرا. باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند، ئێوارەی…
Total
0
Share