میلانیا سەرقاڵی خۆكۆكردنەوەیە بۆ جێهێشتنی كۆشكی سپی

هەرچەندە ترەمپ كۆڵنادات و شەڕ بۆ مانەوەی دەكات، بەڵام چەند سەرچاوەیەك باسیان لەوە كردووە، میلانیای هاوسەری سەرقاڵی خۆكۆكردنەوەیە بۆ ئەوەی لە كۆشكی سپی بڕوات، داوای شایستە داراییەكانیشی كردووە.

میلانیا خۆی بۆ ژیان لە دەرەوەی كۆشكی سپی ئامادە دەكات

بەر لە مانگێك پێگەی سی ئێن ئێن-ی ئەمریكی ئاشكرایكردبوو، لەنێو دەستەی كارگێڕی ترەمپ دابەشبوونێك بەدی دەكرێت، ئەوەشی خستبوەڕوو، پاش چەند ڕۆژێك لە ئاشكراكردنی دەرئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا، میلانیای هاوسەری ترەمپ چەند ڕاوێژكارێكی بە نهێنی ڕاسپاردبوو بۆ ئەوەی لەوە بكۆڵنەوە لە ژیانی دەرەوەی كۆشكی سپی چی شایستەیەكی بەردەكەوێت.

جیاواز لە هەوڵەكانی دۆناڵد ترەمپ بۆ تانەدان لە دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردن، كە تا ئێستا 50 سكاڵای یاسایی تۆماركردووە، میلانیا سەرقاڵی كۆكردنەوەی كەلوپەلەكانیەتی بۆ ئەوەی كۆشكی سپی جێبهێڵێت.

سەرچاوەیەكی نزیك لە میلانیا بە چەند میدیایەكی ئەمریكی ڕاگەیاندووە، “هاوسەرەكەی ترەمپ تەنها دەیەوێت بگەڕێتەوە ماڵەكەی خۆی”، سەبارەت بە پلانی ترەمپ بۆ دووبارە خۆكاندیدكردنەوەی لە هەڵبژاردنەكانی 2024ی ئەمریكا و ڕای میلانیا لەسەری، ئەو سەرچاوەیە ئاشكرایكردووە، “ڕەنگە كاروبارەكان بەباشی بەڕێوەنەچن”.

هەرچەندە تا ئێستا بەشێوەیەكی فەرمی ئاماژە بەو شوێنە نەكراوە كە سەرۆكی ئەمریكا و خانمی یەكەم لە پاش كۆشكی سپی لێی نیشتەجێ دەبن، ڕاپۆرتێكی گۆڤاری پیوپڵ ئاماژەی بەوەكردووە، “بە هەموو ئەگەرێكەوە ترەمپ و هاوسەرەكەی لە كۆمەڵگایەكی نیشتەجێبوون لە پاڵم بیچ لە ویلایەتی فلۆریدا نیشتەجێ دەبن و ڕەنگیشە هەندێك كاتیش لە تاوەرەكانی ترەمپ لە نیویۆرك بەسەر بەرن”.

میلانیا پاش كۆشكی سپی چی شایستەیەكی دەبێت؟

لە مانگی نیسانی ڕابردوو خانمی یەكەمی ئەمریكا فەرمانبەرێكی نوێی بەناوی مارسیا لی كیڵی دامەزراند، دواتر ڕوونبوەوە كە ئەو كەسە وەك ڕاوێژكارێكی تایبەت بە میلانیا دامەزراوە.

پاش ئەوەی میلانیا بڕیاریدا پلان بۆ ژیانی دوای كۆشكی سپی دابنێت بۆ ئەو مەبەستە پەنای بردە بەر مارسیا، داوای لێكرد بەشێوەیەكی نهێنی لەوە بكۆڵێتەوە لەبارەی ئەوەی “ئایا باج دەچێتە سەر سەرمایەكانی هاوسەرانی پێشووی سەرۆكی ئەمریكا؟”.

دواتر وەڵامەكەی بۆ گەڕایەوە كە نەخێر بوو، ئەوەشی ڕاگەیاندبوو، “خانمی یەكەمی ئەمریكا پاش هەندێك شایستەی دەبێت لەوانە، بودجەیەك بۆ دامەزراندنی نوسینگەی تایبەت بەخۆی و دامەزراندنی فەرمانبەر بۆی و هەندێك خەرجی دیكەش، لەگەڵ بڕی 20 هەزار دۆلاری ساڵانە لە ئەگەری مردنی هاوسەرەكەی، بەدەر لەوە هیچ شایستەیەكی دیكەی لەلایەن حكومەتەوە بۆ تەرخان ناكرێت”.

مارسیا ئەوەشی بە میلانیا وتووە، بەگوێرەی زانیارییەكانی ئەو هیچ شایستەیەكی دارایی بەر ناكەوێت و ڕێگریشی لێناكرێت بۆ جێهێشتنی كۆشكی سپی و واشنتن، لە هەنگاوێكی لەو جۆرەش كەلوپەلەكانی نێو ماڵەكەی و تابلۆ فەنییەكان و شتە تایبەتەكانی جەرد دەكرێن.

هەرچەندە ماوەی چوار ساڵە ڕاهاتوون لە ژیانكردن لە كۆشكی سپی كە 5 هەزار مەتر چوارگۆشەیە، ئێستا میلانیا دەبێت بچێتە خانویەكەوە كە 280 مەتری چوارگۆشەیە.

لەلایەكی دیكەوە وتەبێژی خانمی یەكەمی ئەمریكا بە سی ئێن ئێن-ی وتووە، میلانیا هێشتا خانمی یەكەمی ئەمریكایە تا ئەو كاتەی كۆشكی سپی جێدەهێڵێت لە ئەركەكانی بەردەوام دەبێت.

بابەتی پێشتر

کالیەری 1-3 ئینتەرمیلان

بابەتی دواتر

لە ڕوحوڵازەمەوە بۆ کوڕەکەی پێشنوێژی ورمێ، ئەو کوڕانەی ڕێگەیان لە باوکیان جیاکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share