واشنتن پۆست: ئەوروپا لە چاوەڕوانیی ساتە دژوارەكاندایە

ئەوروپا لە چاوەڕوانیی ساڵ و نیوێكی دژواردایە

ساڵ و نیوی داهاتوو ساتە دژوارەكان دەبن بۆ ئەوروپا بەهۆی ئەوەی هیچ جێگرەوەیەكی پێویستی نییە لەكاتێكدا ئەگەر ڕوسیا غازی سروشتی لێببڕێت، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی واشنتن پۆست ئاماژەی پێداوە.

ڕۆژنامەكە نوسیویەتی، بەنزیكەیی لەهەر سیناریۆیەكدا بێت 18 مانگی داهاتوو كاتێكی بەئازاردەبن بۆ ئەوروپا. ئاماژەی بەوەشكردووە، “سزای بەرزیی نرخ لە سەرجەم ناوچەكانی جیهان بڵاودەبێتەوە”، لەكاتێكدا حكومەتەكان هەوڵ بۆ “دەستەبەركردنی وزەی كارەبا بۆ كارگەكانیان و گەرم یان ساردكردنەوەی خانووی دانیشتوانەكانیان بە كارەبا و، پاڵپشتی كاركردنی وێستگە كارەباییەكانیان دەكەن”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “لە ئایندەیەكی نزیكدا بڕی پێویستی جێگرەوە نییە، كە وابكات خۆیان لە پرسە ئابورییە جدییەكان لە زستانی داهاتوودا وەلابنێن”، ئەگەر ڕوسیا هەناردەی غازی سروشتی بۆ ئەوروپا هەڵبپەسێرێت.

ڕۆژنامەكە لە زاری ئیدوارد چۆ شارەزای بواری ئاسایشی وزە لە ناوەندی توێژینەوەی ستراتیژی و نێودەوڵەتی لە واشنتن-ەوە دەڵێت، “ئێستا یارییەكی زۆر مەترسیدار ئەنجامدەدرێت”.

ڕوونیشیكردووەتەوە، “نازانم چۆن هەموو ئەوانە كۆتاییان دێت. باوەڕم وایە بەشێوەیەكی خراپ سەبارەت بە ئەوروپای ڕۆژئاوا و ڕوسیا پێكەوە كۆتاییان دێت”.

س: نۆڤۆستی + RT

بابەتی پێشتر

بەرێوەبەرایەتیی حەج و عەمرەی هەرێم: گەشتی عومرە ڕاگیراوە

بابەتی دواتر

لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراقدا 25 تریلیۆن دینار زیادە هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share