بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی دوو پرسی گرنگ، بڕیارە رۆژی چوارشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بگاتە هەرێم.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی رەسمی بگاتە هەولێر و دواتریش سەردانی سلێمانی بکات.
ئاشکراشیانکرد، ئامانجی سەرەکی سەردانەکەی سودانی دوو پرسی گرنگە، یەکەمیان پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جەختکردنەوەیە لە خێراترکردنی رێککارەکانی پێکهێنانی حکومەت، دووەمیان پرسی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەرێم و بەغدادن.