ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تەوتین و هەژماری من جیاوازە و لە تەوتیندا راستەوخۆ مووچە بۆ فەرمانبەران دەنێردرێت و دەشڵێت، ” چەند كێشەیەك لە لیستی مووچەدا هەن و تائێستا چارەسەر نەكراون”.
سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، لیستەكان بە ناوی دروست بنێرێت بۆ بەغداد تەوتین دەكرێت و ئەو لیستانەی دەنێردرێت بۆ بەغداد ناوی نوێ و دووبارە لە لیستەكاندا هەن و هەر مانگەوە لیستەكان بە جۆرێك دەنێرێت.
وتیشی، “تەوتین و هەژماری من جیاوازە و لە تەوتیندا راستەوخۆ مووچە بۆ فەرمانبەران دەنێردرێت و تەوتین دەبێت لە بانكی حكومی بێت و بانكی ئەهلی رەنگە رۆژێك مایەپووچ بێت”.