پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە تۆمەتبارە بە دزینی سەرەمەنهۆڵ.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕیندا هاتووە، هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی شارەوانی دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەسەر دیاردەی دزینی سەرەمەنهۆڵەکان تۆمەتبارێکیان لە کاتی دزینی سەرەمەنهۆڵەکان دەستگیرکرد، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا لەبەردەم پۆلیسدا دانیناوە بە تاوانەکەیدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتی دەستگیرکردنیدا، سێ سەرە مەنهۆڵی پێوە گیراوە و دەستیش گیراوە بەسەر ماتۆڕسکیلەکەیدا، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی 444 لە یاسایی سزادانی عێراقی راگیرا، دوای گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی دۆسییەکە هەواڵەی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر کرا.