ئەندامێکی لیژنەی دارایی: حکومەتی عێراق بابەتی مووچە لە هەرێم چارەسەر دەکات

سەبارەت بە کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “حکومەتی عێراق بابەتی مووچە لە هەرێم چارەسەر دەکات و رێکاری یاسای دەگرێتەبەر لەو بارەیەوە”.

فەیسەڵ نائلی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کرد، “بودجەی ساڵی رابردوو روون بوو سەبارەت بە پشک و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەوەی کە لە حاڵەتی دواکەوتنی شایستە داراییەکانی هەر پارێزگایەک ئەو پارێزگایە دەتوانێت داوا بکات پارەی بۆ رەوانە بکرێت”.

دەشڵێت، “حکومەتی فیدراڵ پرسی مووچەی هەرێم چارەسەر دەکات و رێوشوێنی یاسایی گونجاو لەو بارەیەوە دەگرێتەبەر”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی:
یاسای هەڵبژاردن كەموكورتیی زۆرە و هەمواركردنەوەی لە بەرژەوەندیی هەموو خەڵكی كوردستانە

دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، چەندین كەموكورتی لە یاسای هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستاندا ئاشكرادەكات و جەختدەكاتەوە كە هەمواركردنەوەی یاسای…
Total
0
Share