سەبەتەی هەشتەمی خۆراک دابەشدەکرێت

بڕیارە هەفتەی داهاتوو سەبەتەی هەشتەمی خۆراک لە هەولێر دابەشبکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم بریکارەکانی خۆراکی سنووری پارێزگای هەولێر دەکەین کە ئامادەباشی بکەن و دوکانەکانیان خاوێن بکەنەوە، لەبەر ئەوەی لەم هەفتەیە دەست بە وەرگرتنی پارەی لیستی بریکارەکان بە پێی بڵاو کردنەوەی بنکەکان دەکرێت.

دەشڵێت، لە هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی بەشـە خۆراکی سەبەتەی هەشتەمی ساڵی 2024 لەسەر لیستی بریکاری مانگی تشرینی دووەمی 2024، کە لە چوار بابەت پێکهاتووە، شەکر یەک کیلۆگرام، برنج سێ کیلۆگرام، نیسک یەک کیلۆگرام، زەیت یەک لیتر (یەک دەبە).

دەشڵێت، دۆشاوی تەماتە بە هاوڵاتییان نادرێت، لەبەر ئەوەی پێشتر لە مانگێک دوو بەشە دۆشاوی تەماتە دابەشکرا بوو، پێشکەشکردنی پارەی لیستی بریکارەکان تەنها لەڕێگای ڤیزا کارتی بانکی (جنوب ئیسلامی) دەبێت، کە ڤیزاکارتێکی زۆری ئەو بانکە دەرچووە و لە هۆبەی کارمەندانی بانکەکە ئامادەکراوە تا بریکارەکان سەردانیان بکەن و پێیان بدرێتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە،  بە پێی نووسراوێک کە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق هاتووە هەر بریکارێک مامەڵەی بانکی جنوب ئیسلامی نەکردبێت، بەشە خۆراکی ئەم مانگەی بەشێوەی کاتی بۆ ناچێت و دەدرێت بە بریکارێکی دیکە، هەر بریکارێکیش پێشەکی پارە پێشکەش نەکات بەشە خۆراکی بۆ ناچێت .

باس لەوەش دەکات، بریکار دەبێت سەرەتا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پسوڵەی خۆراک بکات و پسوڵەی پێنج هەزاری ببڕێت پاشان پارەی لیستی بریکاری بدات .

 

بابەتی پێشتر

لەبارەی ناردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم روونکردنەوە دەدرێت

بابەتی دواتر

پێشنیاری دامەزراندنی وەزارەت یان دەزگایەک بۆ زیرەکیی دەستکرد لە عێراق دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی لەبارەی موچەی چەند فەرمانگەیەکەوە ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لەسەر موچەی بەڕێوبەرایەتییەکانی بەنداوەكانی هەرێم و رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە. ڕونکردنەوەکانی وەزارەتی…
Total
0
Share