دوای 10 ساڵ هێشتا دەسەڵاتدارانی مالیزیا بەدوای ئەو فڕۆکەیەدا دەگەڕێن کە بە 239 سەرنشینەوە دیارنەما

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەڕیتانی باسی لەوەکردووە، جارێکی دیکە هیوا بۆ دۆزینەوەی فڕۆکە مالیزییەکە گەڕاوەتەوە کە بەر لە 10 ساڵ و لە ساڵی 2014دا لە کاتی فڕیندا دیارنەما.

فڕۆکەکە بەشێک بوو لە هێڵی ئاسمانیی مالیزی و گەشتەکەش بە گەشتی MH370ی هێڵی ئاسمانیی مالیزی ناویدەبرێت، بە 239 سەرنشینەوە گەشتی کرد لە کوالامپورەوە بەرەو پەکین لەو کاتەدا کە بەسەر دەریای باشووری چیندا دەفڕی لە هەلومەرجێکی پڕ نهێنی و نامۆدا، ئەم فڕۆکەیە دیارنەما و چارەنووسیشی بەنادیاری مایەوە.

رۆژی 5ی ئەم مانگە، ئانتۆنی لۆک، وەزیری گواستەنەوەی مالیزیا باسی لەوەکرد، لەگەڵ کۆمپانیایەکی ژێردەریاگەڕی پێشکەوتووی ئەمریکی لە پەیوەندیدان بۆ ئەوەی لە ناوچەکانی رۆژئاوای ئوستورالیا بۆ کەشتییەکە بگەڕێن کە ناوچەیەکی 15 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەییە.

مالیزیا بە جۆرێک رێککەوتنی لەگەڵ کۆمپانیای ناوبراودا کردووە، ئەگەر فڕۆکەکە نەدۆزرێتەوە هیچ پارەیەک نادات، لە دۆخی دۆزینەوەی فڕۆکەکەدا هەموو ئەرکە داراییەکانی دەکەوێتە ئەستۆ و پێدەچێت زیاتر لە 70 ملیۆن دۆلار بێت.

ئەم گەشتە بووەتە، یەکێک لە گەشتە پڕنهێنییەکان لە بواری فڕۆکەوانیدا و چەندین تیوری جیاواز لەبارەیەوە خراوەتەڕوو، بەڵام هەمووی بێسوود بووە هەتا ئێستا.

مانگی دەستکرد، پێشبینی ئەوەی کردبوو لە شوێنێکی دوور لە باشووری زەریای هیندی کەوتبێتە خوارەوە، بەڵام سەرەڕای دوو گەڕانی گەورە هیچ شتێک نەدۆزرایەوە.

گەڕانی سەرەتایی کە لە رۆژی رووداوەکەوە تاوەکو ساڵی 2017 بەردەوام بوو، لەلایەن چین و مالیزیا و ئوستورالیاوە ئەندامدەدرا بەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبوو، چەندین گەڕانی دیکە بەهەمان شێوە کۆتاییان پێ هاتووە، مالیزیا هیواخوازە بگاتە دەرئەنجام و دۆزینەوەیەک لەبارەی رووداوەکەوە.

بابەتی پێشتر

سودانی و ترەمپ رێککەوتنێکیان ئەنجامدا

بابەتی دواتر

چۆن یارمەتیی منداڵەکانمان بدەین رووبەڕووی فشاری دەروونی ببنەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە كەمتر لە 83…
Total
0
Share