مۆسکۆ نامەیەک بۆ مستەفا کازمی دەنێرێت

جێگری سەرۆکوەزیرانی ڕوسیا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوویەوە و نامەیەکی وڵاتەکەی دایە مستەفا کازمی، کە باس لە هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری نێوان هەردوو وڵات دەکات.

دوێنێ یوری بۆریسۆڤ، جێگری سەرۆکوەزیرانی ڕوسیا لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوویەوە و نامەیەکی نوسراوی سەرۆکوەزیرانی ڕوسیای دایە دەستی مستەفا کازمی، کە پێشبینی دەکرێت باس لە ڕۆڵی ڕوسیا بکات لە ناوچەکەدا بەتایبەت لە وڵاتێکی دراوسێی وەک سوریا.

بەپێی زانیارییەکانی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆکراوە سەبارەت بە دۆخی ئەمنی ناوچەکە، بەتایبەت سوریا و هەوڵەکانی عێراق بۆ دووبارە دروستکردنەوەی ئارامی.

یوری بۆریسۆڤ، پەیامێکی ڤیلادمێر پوتینی سەرۆکی ڕوسیاشی گەیاندووەتە مستەفا کازمی و ڕاشیگەیاندووە، “سەرۆک پوتین پێی باشە پەیوەندی و هەماهەنگی زیاتری هەردوو وڵات ببینرێت”.

لەو دیدارەدا مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لە ڕۆڵی ڕوسیا لە ناوچەکەدا کردووە و سوپای ڕوسیای کردووە بە ناردنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بۆ عێراق.

پێش دەستبەکاربوونی مستەفا کازمی، لە سەردەمی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدیدا، عێراق و ڕوسیا پەڕەی نوێیان لە پەیوەندییەکانیان هەڵدایەوە، بەڵام ئەم پەیوەندییە ڕەنگە بە دڵی ئەمریکا نەبێت لە ناوچەکەدا، و ئێستا ئەمریکا جگە لە چین دەبێت چاودێری هەژموونی ڕوسیاش بکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بابەتی پێشتر

یەکێتی ئەوروپا کار بە بەڵگەنامەی خۆکوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا دەکات

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی: ئەوەی یەکێتی بۆ لامەرکەزییەت داوای دەکات ئێمەش پشتگیری دەکەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا هەڕەشە لە توركیا دەكات

ڕوسیا باس لە ئەگەری گرێبەستێكی فرۆشتنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لەلایەن توركیاوە بە ئۆكرانیا دەكات، لەكاتێكدا پەیوەندییەكانی نێوان كیێڤ لەگەڵ…
Total
0
Share