خەڵاتێکی نێودەوڵەتی بە نەخۆشخانەی شار دەبەخشرێت

خەڵاتێکی نێودەوڵەتی بەخشرایە نەخۆشخانەی شار وەك باشترین سەنتەر بۆ چارەسەری جەڵتەی مێشك.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، خەڵاتەكە ئەمڕۆ لە کۆنگرەی لوتکەی جیهانیی جەڵتەی مێشك لە بەغداد بەخشرایە بەشی هەناوی مێشک و دەماری نەخۆشخانەی شار وەک باشترین و یەکەمین سەنتەری چارەسەری جەڵتەی مێشک لەسەر ئاستی عێراق و زۆری ئەو کەیسانەی تیایدا چارەسەردەکرێت.

خەڵاتەکە ئەمڕۆ لەلایەن د. زانا عەبدولرەحمان، سەرۆکی بەشی هەناوی مێشک و دەمار لە نەخۆشخانەی شار وەرگیرا.

بابەتی پێشتر

كۆمسیۆن وەڵامی بەشێك لە تانەكان دەداتەوە

بابەتی دواتر

سێ كەس بە رووداوی هاتوچۆ برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی دەربەندیخان: هەواڵی گیانلەدەستدانی پێنج پێشمەرگە لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوورە لە راستییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رەتیدەکاتەوە ئەمڕۆ هیچ رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن روویدابێت. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان لە…
Total
0
Share