سێ كەس بە رووداوی هاتوچۆ برینداربوون

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا سێ كەس برینداربوون، هاتوچۆ دەڵێت، لێكۆڵینەوە لە هەردوو رووداوەكە دەستیپێكردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، هەردوو رووداوەكە ئێوارەی ئەمڕۆ لە کەلار بووە، رووداوی یەکەم وەرگەڕانی ماتۆڕسکیلێک بوو لەڕێگەی گردەگۆزینە كە بە ئاراستەی قەزای کەلار هاتووە، بەهۆیەوە شۆفێر و سەرنشینەکەی برینداربوون.

لە دووەم رووداودا ئۆتۆمبێلێکی نیسان سەنی لە نزیک شەقامی ئەنفال لە عارەبانەیەکی دا و، بەهۆیەوە پاڵنەری عارەبانەکە برینداربوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. سەباح هەورامی: خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی سلێمانی لە هەموو پارێزگاکانی دیکە باشترە

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی سلێمانی لە هەموو پارێزگاکانی دیکەی عێراق (جگە لە بەغداد) باشترە. د.…
Total
0
Share