كۆمسیۆن وەڵامی بەشێك لە تانەكان دەداتەوە

كۆمسیۆن وەڵامی 28 تانە سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەداتەوە.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند، كۆمسیۆن وەڵامی 28 تانەی رەوانەی ئەنجومەنی دادوەری كردووە لە كۆی 41 تانەی پێشكەشكراو.

تانەكان لەلایەن كەس و لایەنەكانەوە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە شارەكانی هەرێم تۆماركراون.

بەپێی یاسای كۆمسیۆن، دوای پێشكەشكردنی تانە، ئەنجومەنی كۆمسیاران حەوت رۆژی لەبەردەمدایە بۆ وەڵامدانەوەیان و رەوانەكردنی بۆ دەستەی دادوەری، دەستەكەش ماوەی 10 رۆژی هەیە بۆ چاوپیاخشاندن و بڕیاردان لەبارەی تانەكانەوە.

بڕیارە دوای یەكلاكردنەوەی تانەكان، ئەنجامە رەسمییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پەسەندبكرێت و دواتریش قۆناغی دەستبەكاربوونی پەرلەمانتاران و كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان دەستپێبكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی یەکگرتوو بۆ محەمەد حاجی مەحمود: تۆمەت و ناوزڕاندن پیشەی کەسانی شکستخواردووە و سکاڵای یاسایی تۆماردەکەین

سەڵاحەدین بابەکر، وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایدەگەیەنێت، محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان تۆمەتی خستووەتە پاڵیان…
Total
0
Share