وردەكاریی رێككەوتنی هەرێم و بەغداد ئاشكراكرا و كێشەی مووچە چارەسەردەبێت

ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، 16دۆلار وەك تێچووی بەرهەمهێنانی یەك بەرمیل نەوت دیاریكراوە كە ئەوەش كاریگەری دەبێت لەسەر چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم

د. شێركۆ جەودەت، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كۆمپانیا نەوتییەكان بۆ تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت داوای 18 دۆلاریان كردبوو، بەڵام 16 دۆلار دیاریكراوە و چاوەڕواندەكرێت لەسەر ئەو بڕە رێكبكەون.

وتیشی، “ئەو كێشەیەی هەرێم و بەغداد یەكلابكرێتەوە، چاوەڕواندەكرێت كێشە داراییەكان و كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەرببێت بەو پێیەی لە یاسای بودجەدا هەرێم نەوت رادەستی سۆمۆبكات و شایستەی دارایی وەك خۆی بۆ دەنێردرێت”.

بابەتی پێشتر

دوای هەڵاتنی 40 مەیمون شارۆچکەیەکی ئەمریکی خرایە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بابەتی دواتر

یەکشەممە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share