دوای هەڵاتنی 40 مەیمون شارۆچکەیەکی ئەمریکی خرایە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

ئاژانسە هەواڵییەکان باسیان لەوەکرد، بەهۆی هەڵاتنی 40 مەیموونەوە لە دامەزراوەیەکی توێژینەوە لە ویلایەتی کارۆلینای باشوور، هۆشداری داوەتە خەڵکی ناوچەکە پەنجەرە و دەرگاکانیان دابخەن.

رووداوەکە لەنزیک شاری یەمەسی ویلایەتی کارۆلینای باشوور روویداوە، ئەفسەرەکان ئاماژەیان بەوەکردووە مەیمونەکان لە شوێنێک بەناوی ئەلفا جینێسیس کە بۆ توێژینەوەی بایۆلۆژی کۆیانکردوونەتەوە.

سکای نیوزی ئینگلیزی باسی لەوەکردووە، کامێرای حەراری بۆ دەستگیرکردنەوەی مەیموونەکان جێگیرکراوە، هاوکات خەڵکی ناوچەکەیان ئاگادارکردووەتەوە کە هەر یەک لە مەیموونەکانیان بینی، پەیوەندییدان پێوەبکەن و هەوڵنەدەن لێیان نزیکببنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆبوونەوەی جی 20 و كۆنگرەی كۆپ 26 چییان پێدەكرێت؟
سەركردەكان ڕەشبینن لەوەی هەسارەی زەوی زیاتر بشێوێنن

لەگەڵ كۆتاییهاتنی كۆبوونەوەی وڵاتانی G20 و دەستپێكردنی كۆنگرەی كۆپ 26دا كە ئامانج لێی دۆزینەوەی چارەسەرە بۆ قەیرانی ئاووهەوا،…
Total
0
Share