نەوەی نوێ بە مەرجی وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران ئامادەیە لە حكومەتدا بەشداربێت
نەوەی نوێ رایگەیاند، ئامادەن لە حكومەتدا بن ئەگەر پۆستی سەرۆك وەزیران بە دەست نەوەی نوێوە بێت یان تەواوی پۆستەكانی سەرۆكایەتیی هەرێم، پەرلەمان و 23 وەزارەتەكە بەدەست ئەوانەوە بێت.
بەپێی پڕۆژەكەی نەوەی نوێ، هەرلایەنێك سەرۆك وەزیران وەربگرێت تەواوی پۆستەكانی تر بۆ لایەنەكەی تر دەبێت و دەشڵێن، “ئێمە لەو لایەنانە نین كە بە سێ چوار وەزارەت رازی بین و بچینە حكومەت و ئامانجی ئێمە گۆڕانكارییە لە حكومرانی و خزمەتكردنی خەڵك”.