کوێستان محەمەد: شوێنێک بۆ بەخشراو و بێلانەکان دەکەینەوە

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێم سەردانی سلێمانی کرد و رایگەیاند، “هەوڵ دەدەین بەخشراو و بێلانەکان لە سەرمای زستان بپارێزین و شوێنێکیان بۆ بکەینەوە”.

کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکیدا دوای سەردانکردنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، “بەخشراو و بێلانەکان لەناو شار و کوچە و کۆڵانەکان دوردەخەینەوە و هەوڵدەدەین تا پێش هاتنی وەرزی زستان جێگەیەکی شایستەیان بۆ دابین بکەین”.

ئەوەشی خستەڕوو، “پڕۆژەیەکی گرنگمان پێشنیار کردووە کە خۆی لە ماڵێکی 50 قەرەوێڵەیی سەردەمیانە دەبینێتەوە و گرفتەکە چارەسەر دەکات و هەوڵدەدەین جێبەجێبکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی شۆرتێکی کارەباوە لەناو تونێلی دەربەندیخان، کارەبای شارەزوور کەمبووەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند، سبەی چوارشەممە تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت و ئەو شۆرتە کارەبایەی تێیدا دروستبووە، چاکدەکرێتەوە، گرفتەكە گرفتی…
Total
0
Share