بایدن: رێنمایم بە ئیدارەکەم داوە بۆ ئاسانکاریی گواستنەوەی ئەرکەکان بۆ ئیدارەی ترەمپ

دوای بردنەوەی ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی 5ی نۆڤەمبەردا، بایدن ئەمڕۆ رایگەیاند، رێنمایی بە ئیدارەکەی داوە بۆ ئاسانکارییکردن لە گواستنەوەی ئەرکەکان لە ئیدارەی ئێستاوە بۆ ئیدارەی نوێ کە ماوەی 11 هەفتەی پێدەچێت.

لەگەڵ رێنماییەکەدا، بایدن پیرۆزبایی لە ترەمپ کرد، پێمراگەیاند، گواستنەوەی ئاشتییانەی دەسەڵات لە وڵاتەکەمان ئەنجامدەدرێت.

ترەمپ لە 20ی کانوونی دووەمی ساڵی نوێ لە ئەرکەکانی دەستبەکاردەبێت، لە راگەیاندنی ئەنجامەکانەوە تا ئەو کاتە، قۆناغی راگوزەر دەبێت لە دەسەڵاتی ئێستای ئەمریکاوە بۆ دەسەڵاتی ئیدارەی نوێ.

هەرچەندە رەنگە ئەم ماوەیە کەمێک دوورودرێژ دەربکەوێت، بەڵام کورتترە لەوەی پێشتر دەستوور دیاریکردبوو کە چوار مانگ بوو.

بە گوێرەی یاساکانی ئەمریکا، بایدن تاوەکو نیوەڕۆی 20ی کانوونی دووەم دەسەڵاتی تەواوی سەرۆکایەتیی خۆی جێبەجێدەکات و لەو کاتەدا رادەستی دۆناڵد ترەمپی دەکات.

بابەتی پێشتر

لەیلان.. شەڕێك لەسەر كێشەی زەوی و زار كوژراو و برینداری لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

ئۆتۆمبێلێك لە تونێلی پێشڕەو گڕیگرت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بە بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو بەرزبووەتەوە و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت…
Total
0
Share