وەزارەتی تەندروستی لەبارەی زیادبوونی حاڵەتەکانی سکچوون و رشانەوە لە شارەزوور هاتەدەنگ

لۆگۆی وەزارەتی تەندروستی

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، پزیشکی پسپۆڕ و پێداویستی پزیشکی رەوانەی قەزای شارەزوور کراون بۆ ئەوەی حاڵەتەکانی سکچوون و رشانەوە کۆنتڕۆڵ بکەن.

سەرکار سورچی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییانی خەڵکی شارەزوور تووشی سکچونێکی کتووپڕ بوون، راستەوخۆ لیژنەیەک لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی راسپێردراوە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە ئەنجام بدەن و هۆکارەکان دەستنیشانبکەن، دوای تەواوبوونی کارەکانی ئەم لیژنەیە، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە بە داتا و ژمارە رادەگەیەنرێت، هاوکات پزیشکی پسپۆڕ و پێداویستی پزیشکی رەوانەی قەزای شارەزوور کراون بۆ ئەوەی دۆخەکە کۆنتڕۆڵبکەن.

وتیشی، تا ئێستا دیار نییە ژمارەی توشبووان چەندە، زۆرینەی توشبووەکان دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گەڕاونەتەوە ماڵەوە، لە ئێستادا نزیکەی 20 بۆ 25 نەخۆش لە نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ لە قەزای شارەزوور ماونەتەوە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان و دۆخی تەندروستییان جێگیرە.

بابەتی پێشتر

لە سنووری دهۆك ژن و پیاوێك بە كوژراوی دۆزرانەوە

بابەتی دواتر

ئامارەکانی شێرپەنجە لە سلێمانی ئاشکراکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share