وەزارەتی دارایی: زیاتر لە 50 ملیار دینارمان وەک داهاتی نانەوتی ڕەوانەی بەغداد کرد

وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی نیسان خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەسەر بڕیاری وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان، بڕی 50 ملیار 292 ملیۆن و 213  هەزار دینار وەک داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی بەغداد کرا.

دەشڵێت، ئەو بڕە داهاتە بۆ مانگی نیسانە و بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی سەبارەت بە ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ماوەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی درێژکراوەتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share