پارێزگای هەولێر بۆ دانیشتوانی چەند گوندێک: نزیک زێی گەورە مەبنەوە

پاریزگای هەولێر داوا لە دانیشتووانی چەند گونێک دەکات بەهۆی مەترسییەکانی بەرزبوونەوەی ئاوی زێی گەورە بە هیچ شێوەیەک نزیکی نەکەونەوە.

پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بە هۆی هاتنی ئاوێکی زۆر لە سنووری لقەکانی زێی گەورە، کە بە هۆیەوە ئاستی ئاوی زێی گەورە زۆر زیادی کردووە، ئاگاداری تەواوی گوندنشینانی نزیک زێی گەورە و سەرجەم کانگاکانی چەگل و قومی سەر زێی گەورە و تەواوی هاوڵاتییان دەکەینەوە، لەم ماوەیەدا لە زێی گەورە دوور بکەونەوە و بە هیچ شێوەیەک نزیکی نەبنەوە”.

لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و تا ئێستا لە هەندێک ناوچەی هەرێم ئاستی ئاو بەرزبووەوە و مەترسی دروستبوونی لافاو هەیە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەرمیان.. ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و شۆفێرەكەی برینداربوو

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لەسەر رێگای كەلار- دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و بەهۆیەوە شۆفێرەكەی برینداربوو. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی…
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ: ئەمساڵ نیگەرانیی جوتیاران لە ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان کەمیکردووە

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمساڵ، بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو جوتیاران کەمتر نیگەرانن لە ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان لە…
Total
0
Share