لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێك گیانیلەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای کەلار- خانەقین رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و کەسێک گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ ماتۆڕسکیلێکی سێ تایە بە ئاڕاستەی قەزای خانەقین رۆیشتووە، دوای ئەوەی ویستویەتی تێپەڕاندن ئەنجامبدات کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و یەکێک لەسەر

نشینەکانی کەوتووەتە خوارەوە و کەوتووەتە ژێر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە جۆری مارسیدس ئەکترۆز کە بە ئاڕاستەی کەلار هاتووە.

ئاشکراشیکرد، بەهۆی رووداوەکەوە سەرنشینی ماتۆڕسکیلەکە گیانیلەدەستداوە کە لەدایکبووی ساڵی 2004ە و دانیشتووی گەڕەکی شاکەلی ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلارە.

بابەتی پێشتر

لەبارەی پێدانی کارەبای نیشتمانیی 24 کاتژمێری روونکردنەوە دەدرێت

بابەتی دواتر

قائیمقامیەتی سلێمانی: مانگی رابردوو زیاتر لە 11 تۆن خواردنی خراپ و بەسەرچوو لەناوبراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێك لە شارەزوور كوژرا

گەنجێك لە شارەزوور بەهۆی لە دەست دەرچوونی فیشەك خۆی و دایكی برینداركرد و، بەهۆی كاریگەریی برینەكەیەوە گیانیلەدەستدا. سەرچاوەیەكی…
Total
0
Share