قائیمقامیەتی سلێمانی: مانگی رابردوو زیاتر لە 11 تۆن خواردنی خراپ و بەسەرچوو لەناوبراون

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە مانگی رابردوودا 11 تۆن خواردنی خراپ و بەسەرچوو لەناوبراون و 48 ملیۆن دینار سزای ئەو شوێنانە دراوە کە سەرپێچیان کردووە.

قائیمقامیەتی سلێمانی باسیلەوەکرد، ، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە مانگی رابردوودا حەوت هەزار و 230 سەردانیان ئەنجام داوە و 392 سەرپێچییان تۆمار کردووە و 13 شوێنیشیان داخستووە.

ئاشکراشیکرد، هەر لە مانگی رابردوودا پسوڵەی ئاگادارکردنەوە دراوە بە 191 شوێنکار و 11 تۆن و 755 کیلۆگرام خواردن و شمەکی خراپ و ماوەبەسەرچوو لەناوبراون و زیاتر لە 48 ملیۆن دینار سزای دارایی سەرپێچیکاران دراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی و سەرۆکی خاچی سوری نێودەوڵەتی گرفتە ژینگەییەکانی عێراقیان تاوتوێکرد

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ ژان ژیرۆم سەرۆکی خاچی سوری نێودەوڵەتی گفتوگۆیان لەبارەی گرفتە ژینگەییەکانی عێراق…
Total
0
Share