فۆڕمی هەلی كار بۆ دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان راگەیەندرا

وەزارەتی پلاندانانی هەرێم هەلی كار وەك (بژمێر) بۆ دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان رادەگەیەنێت بۆ بەشداریكردن لە پڕۆسەی سەرژمێریی گشتی و دەشڵێت،”پێشكەشكردن لەڕێگای فۆڕمی ئەلیكترۆنییەوە دەبێت”.

دەستەی ئاماری هەرێم سەر بە وەزارەتی پلاندانان، ماڵپەڕی پێشكەشكردنی فۆڕمی ئەلیكترۆنی رادەگەیەنێت بەمەبەستی بەشداربوون لە پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان بۆ ساڵی 2024 وەك بژمێر (عداد).

ئاماژەی بەوەشكردووە، ماڵپەری ئاماژە پێكراو (https://census-job-krd.com) لە رۆژانی (6-7-8ی مانگی 11)ی ئەمساڵ كارا دەكرێت.

لە ماڵپەرەكەدا رێنمایی و مەرجی پێشكەشكردن بۆ هەموو دەرچوویەكی (زانكۆ و پەیمانگاكان) خراوەتەڕوو، كە بە ویستی خۆیان فۆڕم پێشكەشدەكەن.

بابەتی پێشتر

هاوكاریی زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی هەڵەبجە دەكرێت

بابەتی دواتر

بڕی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردوو بڵاوكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ: ئەو مامۆستا وانەبێژانەی دەكرێنە گرێبەست مووچەیان 500 هەزار دینار دەبێت

نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ رایدەگەیەنن، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی دەكرێنە گرێبەست مووچەیان 500 هەزار دینار دەبێت. لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا نوێنەرانی مامۆستایانی…
Total
0
Share