نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ: ئەو مامۆستا وانەبێژانەی دەكرێنە گرێبەست مووچەیان 500 هەزار دینار دەبێت

نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ رایدەگەیەنن، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی دەكرێنە گرێبەست مووچەیان 500 هەزار دینار دەبێت.

لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ ئاماژەیان بۆ ئەوە كرد، ئەگەر پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2026ی عێراق ئامادەكرا بكرێنە هەمیشەیی و ئەو كات رەچاوی ساڵانی خزمەتیان بۆ بكرێت.
وتیشی، “ئەو مامۆستا وانەبێژانەی دەكرێنە گرێبەست مووچەیان 500 هەزار دینار دەبێت كە دواتر كار بە رێنماییەكانی تایبەت گرێبەست دەكرێت “.

ئاماژەیان بۆ ئەوەش كرد، مانگانە هاوشێوەی مامۆستایانی هەمیشەیی مووچەكانیان وەردەگرن و لیستی مووچەكانیان ئامادەدەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا خێراتر دەكرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا خێراتردەكرێت. بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست…
Total
0
Share