خانمان دەتوانن بۆنی دڵەڕاوکێ بکەن لە پیاواندا؟

مرۆڤ توانای بۆنی هەستی یەکتری هەیە، بەڵام چۆنیەتی روودانی ئەو کارە تائێستا بە نهێنی ماوەتەوە.

هەستی بۆنکردن رۆڵێكی قوڵ دەگێڕێت لە ژیانماندا، چونکە نەک تەنها پەیوەستە بە خواردن و سروشت، بەڵکو بەشدارە لە پەیوەندیمان لەگەڵ ئەوانی دیکەدا.

شوێنەوارناسێکی ئەمریکیی نیشتەجێی بەریتانیا، کاتێک بەهۆی ڤایرۆسێکەوە هەستی بۆنکردنی لەدەستدا، هەستیکرد لە جیهان دابڕاوە، ئەوە وایکرد رێکخراوێکی خێرخوازی لە جیهاندا دابمەزرێنێت بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسانەی بەدەست لەدەستدانی هەستی بۆنکردنەوە دەناڵێنن.

توێژینەوەکانی ئەم دواییە، گرنگیی بۆنکردنیان لە پەیوەندیی کۆمەڵایەتیدا پستڕاستکردووەتەوە، ئەنجامی توێژینەوەیەک کە لە ساڵی 2023 ئەنجامدراوە دەریخستووە کە دەتوانین لەڕێگەی بۆنەوە هەست بە هەستەکانی وەک ترس، یان دڵەڕاوکێ بکەین، هەروەها بۆن کاریگەری لەسەر هەستی سۆزدارییمان هەیە.

توێژینەوەیەکی دیکە ئاشکرایکردووە، ئەو کەسانەی هەستی بۆنکردنیان بەهێزە، پەیوەندییەکی کۆمەڵایەتیی زیاتریان هەیە و هاوڕێیان زۆرە.

زانایان هۆکاری ئەوە دەگەڕێننەوە بۆ توانای مرۆڤ لە دیاریکردنی ئەو بۆنانەی کە لە ئاستی هۆشیاریدا بە نائاگایی دەردەچن، وەک ئەو بۆنانەی کە لە جەستەی مرۆڤەکانەوە دوای تەوقەکردن دەردەچن.

توێژینەوەکان دەریانخستووە کە بۆن رۆڵی هەیە لە ناسینەوەی خزم و پەیوەندی لەگەڵ هاوڕێکاندا، بۆ نموونە زۆربەی دایکانی تازە دەتوانن تەنها بە چەند خولەکێک دوای لەدایکبوونی منداڵەکەیان بە بۆن بیناسنەوە، کۆرپەش بەهەمان شێوە لەڕێگەی بۆن دەتوانێت دایکی بناسێتەوە.

توێژینەوەیەک ئاشکرایکردووە، ئەو کەسانەی هەستی بۆنکردنیان زۆرە زیاتر هەست بە ئاسوودەیی دەکەن لەگەڵ ئەو کەسانەی بۆنی جەستەیان هاوشێوەیە.

توێژینەوەیەکی دیکە ئاشکرایکردووە، ژنان هەستیارن و هەست بە دڵەڕوکێی پیاوان دەکەن لەڕێگەی بۆنکردنەوە، بەوپێیەی کاتێک پیاوان دڵەڕاوکێیان زیاد دەکات هەستی بێمتمانەییشیان زیاددەکات، ئەوەش رەنگە بەهۆی رۆڵە تەقلیدییەکەی ژنان بێت لە چاودێرییکردنی پیاواندا.

زانایان هێشتا رووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە لە دیارییکردنی چۆنیەتی پرۆسێسکردنی ئەو بۆنانە لە مێشکدا و چۆن کاریگەرییان لەسەر رەفتارەکانمان هەیە، هەروەها لێکۆڵێنەوەکان لەو بارەیەوە بەردەوامن.

 

 

بابەتی پێشتر

توێژەرانی چینی كار لەسەر جۆرێكی زیرەكیی دەستكرد بۆ مەبەستی سەربازی دەكەن

بابەتی دواتر

فەرەنسا چاودێریی سنوورەكانی لەگەڵ شەش وڵاتدا دەستپێدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی دەستی لەكاركێشایەوە.. بەهۆی نەمانی ئۆكسجینەوە 6 توشبووی كۆرۆنا لە ئوردون گیانیان لەدەستدا

لە نەخۆشخانەیەكی وڵاتی ئوردون شەش توشبووی كۆرۆنا بەهۆی بڕانی ئۆكسجینەوە گیانیان لەدەستدا، لە بەرامبەریشدا وەزیری تەندروستی وڵاتەكە دەست…
Total
0
Share