چی روودەدات گەر ئاستی خوێ لە جەستەدا بەرزببێتەوە؟

بەپێی رێنماییەکانی تەندروستیی جیهانی پێویستە بڕی ئەو خوێیەی کەسێک لە رۆژێکدا بەکاریدەهێنێت پێویستە لە پێنج گرام زیاتر نەبێت، بەڵام لە راستیدا زۆرینەمان لەو رێژەیە زۆرتر بەکاردەهێنین کە گونجاوە.

زۆر بەکارهێنانی خوێ زیان بە تەندروستیی جەستە دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی ئەوەی زیاتر هەست بە تینویەتی بکەیت و ئاوێکی زۆر لە جەستەدا کۆببێتەوە و بەمەش خوێنبەرەکان دەئاوسێن و وادەکات هەست بە سەرئێشەبکەیت، جگە لەوەی لێدانی دڵ خێراتر دەبێت و فشاری خوێن بەرزدەبێتەوە.

لە کاتێکدا هەستت کرد بڕێكی زۆر خوێت بەکارهێناوە، پێویستە بۆ ماوەی سێ رۆژ خۆت لە خواردن و خواردنەوەی سوێر بەدووربگریت و چاودێری ئاستی فشاری خوێنت بکەیت، گەر زانیت هاتووەتەوە ئاستێکی ئاسایی دواتر بەرێژەیەکی کەم بەکاریبهێنیت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. لە شەش ڕۆژدا چوار هەزار تووشبووی سکچوون و ڕشانەوە داخڵی نەخۆشخانە کراون

  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی سکچوون و ڕشانەوە ڕایگەیاند، ئەوانەی لە نەخۆشخانەکانن چارەسەریان بۆدەکرێت، تەنها…
Total
0
Share