گەشتوگوزاری هەڵەبجە: 110 هەزار گەشتیار سەردانی فێستیڤاڵی هەناریان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بڵاویکردەوە، لە دووەمین رۆژی فێستیڤاڵی هەڵەبجەدا 110 هەزار گەشتیار سەردانیان کردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دووەمین رۆژی فێستیڤاڵی هەنار زیاتر لە 110 هەزار گەشتیاری ناوخۆیی و بیانی سەردانیان کردووە.

دوێنێ پێنجشەممە فێستیڤاڵی هەنار لە شاری هەڵەبجە دەستیپێکرد و تەنها لە رۆژی یەکەمدا 80 هەزار گەشتیار سەردانیان کردبووە.

بڕیارە شەممە سێیەم و کۆتا رۆژ فێستیڤاڵی هەنار بەردەوام بێت و ژمارەی گەشتیارانی بەرزترببێتەوە.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ ئەندامی خێزانێک بوونە قوربانی

بابەتی دواتر

پاسپۆرتی سلێمانی کوردانی نیشتەجێی دەرەوەی وڵات ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی..رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بێبەرامبەر نزیکەی سێ دەفتەر دۆلار بەم کەسانە دەدات

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بێبەرامبەر دەستگیرۆیی فراوانکردنی پرۆژە دەکات بۆ ئەم مەبەستەش بۆ هەر پرۆژەیەک پێنج هەزار…
Total
0
Share