پاسپۆرتی سلێمانی کوردانی نیشتەجێی دەرەوەی وڵات ئاگاداردەکاتەوە

پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو هاوڵاتییانەی لە دەرەوەی عێراق و هەرێمی کوردستان نیشتەجێن، بۆ دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت تەنها پێویست بە کارتی نیشتمانیی دەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییانی تاراوگە دەکەین کە لە دەرەوەی عێراق و هەرێمی کوردستان نیشتەجێن، بۆ دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت بەهیچ جۆرێک کار بە سورە قەیدی ئەلیکترۆنی ناکرێت، چونکە بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدڕاڵی کارکردن پێی راگیراوە، تەنها بە کارتی نیشتمانی دەتوانن مامەڵەکانیان رایی بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان مۆڵەتی 30 رۆژ وەربگرن لەبەرئەوەی تەواو بوونی کارتی نیشتیمانی ماوەکەی (20-30) رۆژی پێدەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی کەمتەرخەمییەوە کارکردن لەو پرۆژەیە راگیرا کە سەرەتای ئەم هەفتەیە کرێکارێک تێیدا گیانیلەدەستدا

سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی رایدەگەیەنێت، بەهۆی کەمتەرخەمی و نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی تێیدا کارکردن لەو پرۆژەیەدا راگیراوە کە سەرەتای…
Total
0
Share