وەزارەتی تەندروستیی: رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لە هەرێم لە خوار ستانداردی جیهانییە

وەزارەتی تەندروستی روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، “رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لە هەرێمی كوردستان لە خوار ستانداردی جیهانییە”.

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە چەند پەیج و دیجیتاڵ میدیایەک، بڵاوكراوەتەوە كە گوایە، هەر 53 خولەك جارێك كەسێك لە هەرێمی كوردستان تووشی شێرپەنجە دەبێت، بەڵام لە جیهاندا بۆ هەر کاتژمێرێک دوو کەس تووشدەبن لە هەرێمی کوردستانیش رێژەکە زۆر کەمترە و لە ژێر کۆنترۆڵدایە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، دەمانەوێت لێرەوە جارێكی دیکە بۆ هاوڵاتییانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستانی دووپاتبكەینەوە كە رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لە هەرێمی كوردستان لە خوار ستانداردی جیهانییە، كە بۆ هەر سەد هەزار كەس 151 كەس توشبووە، كە لە جیهان بۆ سەد هەزار كەس 191 كەسە.

دەشڵێت، “خۆشبەختانە لە هەرێمی كوردستان رێژەكە زۆر كەمترە، و لە ژێر كۆنتڕۆڵدایە”.

بابەتی پێشتر

بانکی رافیدەین: قەرزی دەستپێشخەری کارمان بۆ زیاتر لە پێنج هەزار کەس دەستبەرکردووە

بابەتی دواتر

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: ساڵی داهاتوو ئیماڕات زۆرترین گەشەی ئابوری بەخۆیەوە دەبینێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share