رۆژانە خواردنی چەند دەنک فستق رێگەپێدراوە؟

فستق یەکێکە لە چەرەزاتە بەتامەکان و خواردنیشی چەندین سوودی تەندروستیی هەیە، بەڵام زیادەڕەویکردن لە خواردنیدا کێشەی تەندروستیی لێدەکەوێتەوە.

بە وتەی شارەزایانی بواری پزیشکی لە رۆژێکدا خواردنی نزیکەی 49 دەنک فستق ئاساییە، بەڵام زیادەڕەویکردن لە خواردنیدا ئەگەری دروستبوونی حاڵەتی ژەهراویبوون (ژەهری کەڕوو)ی لێدەکەوێتەوە.

ژەهری کەڕوو چییە؟، ناوە راستەقینەکەی ئەفلاتۆکسین_ە، لە کاتێکدا کە چەرەزات لە پلەی گەرمی گونجاو و بەشێوەی تەندروست هەڵنەگیرێت لێیدەدات و کاتێک مرۆڤ چەرەزاتەکە دەخوات دەبێتە هۆی ژەهراویبوون پێی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی شار بە یەكێك لە ناوەندەكانی ڕاهێنانی پزیشكان لەسەر ئاستی عێراق دەستنیشانكرا

ئەنجومەنی عێراقی بۆ پسپۆڕییە پزیشكییەكان چوار نەخۆشخانەی وەك ناوەندی ڕاهێنان لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگاكان دیاریكردووە، نەخۆشخانەی شار لە…
Total
0
Share