ئاوات شێخ جەناب: وەزارەتی دارایی گرێدراوە بە ژیانی خەڵكەوە و ناچم كێشە بۆ ژیانی خەڵك دروستبكەم

وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، نووسراوی دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی رادەستی سەرۆكی حكومەتی هەرێم كردووە، بەڵام دەست لەكاركێشانەوەی ناكاتە ئەوەی بڕواتە ماڵەوە و دەبێت چاوەڕێی ڕێوشوێنە كارگێڕییەكان بكرێت.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم بە دەنگی ئەمریكای راگەیاند،”دوای راگەیەندراوەكەی گۆڕان بۆ كشانەوە لە حكومەت نووسراوی دەستلەكاركێشانەوەم رادەستی سەرۆكی حكومەت كرد، بەڵام دەستلەكاركێشانەوە ناكاتە ئەوەی بچیتەوە ماڵەوە، بەڵكو دەبێت دەور و تەسلیم بكەیت و كەسێك بێتە جێگەكەت ئیش و كارەكان راییبكات.”

وتیشی،”وەزارەتی دارایی گرێدراوە بە ژیانی خەڵكەوە و ناچم كێشە بۆ ژیانی خەڵك دروستبكەم، ناشكرێت بەبێ وەرگرتنی ئەستۆپاكی وەزارەت جێبهێڵدرێت.”

بابەتی پێشتر

80 هەزار گەشتیار و سەردانیکەر ئەمڕۆ بەشداریی فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجەیان کردووە

بابەتی دواتر

سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کێیە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاگەیەندراوێك لە دژەتیرۆرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هێزەكانی دژەتیرۆر ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێك بۆسەر داعش لە سنووری قەزای دوزخورماتوو ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، چەندین مۆڵەگەیان تەقێندراوەتەوە.…
Total
0
Share