هاتوچۆ لەبارەی نمایشكردن بە ماتۆرسكیلەوە هۆشداری دەدات و دوا وادە دیاریكرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، رۆژانە هاوڵاتییانی قەزاكە نیگەرانن لە نمایشكردن بە ماتۆرسكیل و جەختیشدەكاتەوە 20ی ئەم مانگە دوا وادەیە و رێكاری یاسایی بەرامبەر ئەو ماتۆرسكیلانە دەگیرێتەبەر كە تۆمارنەكراون و ماتۆرسوارەكانیش پێویستە مۆڵەتیان پێبێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، رۆژانــە پەیـوەندی و سكــاڵایەكی زۆر دەكرێت كە هەندێك ماتۆڕسوار لە چەند شوێنـێك نمایشی ماتــۆڕسكیل دەكەن و بـوونەتە جێـی نیگەرانی و بـێزاركردنی دانـیشتـووانی ئەو گەڕەكانە و چەند ناوچەیەك.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ‎هەڵمەتی دەستبەرداگرتنی ماتـۆڕی بێسەرەتا دەستپێدەكات و دوا وادەش 20ی ئەم مانگەیە كە رێكاری یاسایـی بەرامبەریان ئەنجامدەدرێت بۆیە پێویستە ماتۆرسكیلەكانیان تۆماربكەن و مۆڵەتیان پێبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەسەر داوای كورد سەرۆك فراكسیۆنەكان كۆبوونەوەیەكی دیكە ئەنجامدەدەن

سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر داواكاریی كورد بڕیاریدا پێنجشەممەی داهاتوو جارێكی دیكە كۆبوونەوەیەك لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكان ئەنجامبدرێت. ئەمڕۆ…
Total
0
Share