دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان كۆتاییهات

كەمێك پێش ئێستا دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆتاییهات و جیاكردنەوەی دەنگەكان دەستیپێكرد.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، لە هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، مەحمود مەشهەدانی 153 دەنگی بەدەستهێناو و سالم عیساوی 95 دەنگ و عامر عەبدولجەبار نۆ دەنگی بەدەستهێناوە و 14 دەنگی پووچەڵ هەبووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێكرد.

بابەتی پێشتر

لە ئەمشەوەوە بەرنامەی کارکردنی مۆلیدەکان دەگۆڕدرێت

بابەتی دواتر

دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كەوتە گەڕی دووەم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share