یەكێتی لە دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ لە بەغداد سکاڵای لەسەر “هەژماری من” و رێگریکردن لە جێبەجێکردنی تەوتین تۆمارکرد.
سكاڵاكە ئەمڕۆ لەلایەن تیمی یاسایی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تۆماركراوە.
بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، سکاڵاکە لەسەر بەزۆر ناچارکردنی فەرمانبەرانە بە کردنەوەی ئەژماری بانكی لە “هەژماری من” و بانکە ناحکومییەکان بە پێچەوانەی بڕیاری دادگای فیدراڵی.
هەر بەپێی زانیارییەكان دادگای لیکۆڵینەوە سکاڵاکەی قبوڵکردووە و دەستدەكات بە رێکارە یاساییەکانی خۆی.