چاکسازیی گەورانی سلێمانی زانیاری لەبارەی هەڵاتنی سزادراوێک ئاشکرادەکات

چاکسازیی گەورانی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە دوێنێ چوارشەممەوە سزادراوێک لە زیندان هەڵاتووە و تا ئێستا دەستگیرنەکراوەتەوە.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی سلێمانیدا هاتووە، دوێنێ چوارشەممە هاوڵاتییەک لەکاتی سەردانیکردنی سزادراواندا لەگەڵ برا سزادراوەکەیدا شوێنەکەی گۆڕیوەتەوە و سزادراوەکە هەڵهاتووە.

 

ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنەوەی و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەش پێکهاتووە بۆ بەدواچوون لە رووداوەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی پەرلەمان: دانیشتنی پەرلەمان کۆتاییهات وەکو مردووە و مردوو زیندوونابێتەوە

بە پێی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بۆ کاراکردنەوەی ئەنجومەنی کۆمسیارانی سەربە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دواخرا،…
Total
0
Share