بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێش هەڵبژاردن باڵانسی هێزمان رێکخستەوە

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، پێش هەڵبژاردن باڵانسی هێزمان رێکخستەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بەڵێنی ئەوەمان دابوو باڵانسی هێز لە کوردستان رێکبخەینەوە، پێش هەڵبژاردن ئەوەمان کرد.

باسی لەوەشکرد، هەڵبژاردن بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو تیایدا یەکێتی دەنگەکانی زیادیکرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، یەکێتی لە کێبڕکێ ناترسێت، لە کەشێکی دەوڵەمەندی سیاسی و دیپلۆماسی ناترسێت.

وتەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە میانەی بەشداریکردنیدا بوو لە دووەمین رۆژی دیداری مێری کە لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئیتر 51% و 56 کورسی نەما

بابەتی دواتر

پوختەی وتەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دیداری مێری

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share