شەفافیەت: داهاتی هەفتەی رابردوو زیاتر لە 24 ملیار دینار بووە

داهاتی ناوخۆیی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە لە هەفتەی رابردوودا زیاتر لە 24 ملیار دینارە.

سایتی (شەفافیەت)ی تایبەت بە داهات لە سنووری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین بڵاویكردەوە، كۆی داهات لەماوەی 26ی ئاب تا 16ی ئەیلول (هەفتەی رابردوو) 24 ملیار و 786 ملیۆن و 845 هەزار و 577 دینار بووە.

هەر بەپێی سایتەكە داهاتی مانگی رابردووی سنوورەكە 100 ملیار و 837 ملیۆن و 589 هەزار و 683 دینار بووە.

شەفافیەت تایبەتە بە چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە رۆژی 15ی كانونی یەكەمی 2022 بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران راگەیەنرا و دەستبەكاربوو.

سایتەكە رۆژانە سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی سنوورەكە بڵاودەكاتەوە. لێرەوە سەردانی سایتی شەفافیەت بكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەتوندی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر کەنیسەکەی ئوردن دەکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی: بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە…
Total
0
Share