بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئیتر 51% و 56 کورسی نەما

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە میانەی بەشداریکردنی لە دیداری مێری رایگەیاند، ئیتر 51% و 56 کورسی نەما و قۆناغێکی نوێ لە ئارادایە، ئێستا قۆناغێکی نوێیە دروستبووە و جیاوازە لە قۆناغی رابردوو.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بڕۆن خۆتان تاقی بکەنەوە، بزانن کێ دەتوانێت 50+1 کۆبکاتەوە، بزانن ئێوە دەتوانن یاخود ئێمە دەتوانین؟

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، چاوەڕوانی ئەوەمان لێ مەکەن پەشیمانبینەوە یاخود تەنازول بکەین لەو قسانەی کە کردوومانە.

دووپاتیشیکردەوە، بۆ دروستکردنی متمانە لای خەڵک پێویستمان بەوەیە، دامەزراوەی راستەقینە درووستبەکەین چونکە تا ئەوە نەکەین، زۆر قورسە وا لە خەڵک بکەین متمانە بە دامەزراوە بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کامێراکانی دیاریکردنی تیژڕەوی لە ناوچەیەکی دیکە دەکەونەکار

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە رایدەگەیەنێت، کامێراکانی دیاریکردنی تیژڕەوی، لە ناوچەیەکی دیکە دەکەونەکار. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە، ئەمشەو،…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: هەر شۆفێرێک سەرپێچیی ڕێنماییەکانی کرد ڤیدیۆی تۆماربکەن و بۆمان بنێرن

هاتوچۆی سلێمانی، ڕایگەیاند، هەر شۆفێرێک سەرپێچیی ڕێنماییەکانی کرد ڤیدیۆی تۆماربکەن و بۆمان بنێرن. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، ڕایگەیاند، بەمەبەستی…
Total
0
Share