لە کەرکوک پارەی کارمەندانی هەڵبژاردن دابەشدەکرێت

سبەینێ لە کەرکوک پارەی کارمەندانی رۆژی هەڵبژاردن دابەشدەکرێت.

نووسینگەی كەركوكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق  لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینەی كەركوك، لە سبەی دووشەممەوە، دەست بە دابەشكردنی پارەی كارمەندانی رۆژی هەڵبژاردن دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، دابەشكردنی پارەی كارمەندان لە كاتژمێر 08:30 ی خولەكی بەیانییەوە تاوەکو كاتژمێر 01:00ی پاشنیوەڕۆ دەبێت.

سەبارەت بە رێكارەكانی پێدانی پارەكەش نووسینگەی كەركوكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ئاشكرایكرد، بەپێی ئەو خشتەیەی كە بڵاویانكردووەتەوە پرۆسەكە دەستپێدەكەن و ئەو كەسەی كە لە رۆژی هەڵبژاردندا كارمەند بووە پێویستە كارتی نیشتمانی پێبێت و دەشبێت خۆی ئامادەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: لە هەماهەنگیداین تاوەکو بە زووترین کات دەست بە بەرهەمهێنانی غاز بکرێتەوە

بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەشی زۆری کێشەکانی کۆرمۆر چارەسەرکراون. ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی…
زیاتر ببینە

کوشتارگەی سلێمانی: ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەی قوربانیکردن کەمتر دەبێت

بەڕێوەبەری کوشتارگەی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، “ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو، رێژەی قوربانیکردن کەمتر دەبێت”. د. شاڵاو عارف، بەڕێوەبەری کوشتارگەی…
Total
0
Share