سوید دڵنیایی دەداتە ڕۆژئاوای کوردستان.. هەڵوێستمان نەگۆڕە بەرامبەرتان

 

نوێنەری بەڕێوەبەرێتیی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان لە وڵاتی سوید ڕایگەیاند، پارتی دەسەڵاتداری سوید دڵنیاییداوە لەوەی هەڵوێستیان بەرامبەر ڕۆژئاوای کوردستان ناگۆڕێت.

ئەو ڕێککەوتنەی لە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوودا لەنێوان تورکیا، سوید و فینلەندا واژووکرا، بۆ بوون بە ئەندامی سوید و فینلەندا لە ناتۆ، کە تورکیا پیشتر دژایەتیی دەکرد داوای ڕادەستکردنەوەی ژمارەیەک لەو داواکراوانە دەکات بە تورکیا کە لەو دوو وڵاتە نیشتەجێن و بەشێک لەوانەش ئەندامان و لاینگرانی پەکەکەن.

شیار عەلی نوێنەری بەرێوەبەرێتیی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاندووە، هەوڵەکانیان بۆ دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی سوید، بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بەو ڕێککەوتنەی کراوە.

هەروەها حەسەن محەمەد ئەندامی لیژنەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات “مەسەدە” ئاماژەی بەوەکردووە، لە پەیوەندیدان لەگەڵ سوید و فینلەندا بۆ تێگەیشتن لە ناوەڕۆکی ئەو ڕێککەوتنەی کراوە.

شیار عەلی لەزاری بەرپرسانی پارتی دەسەڵاتداری سویدەوە وتوویەتی، “ئەردۆغان بە ویستی خۆی لە سیاسەتی سوید بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەڕوانێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەردۆغان دەیەوێت هەردوو یەکینەپانی پاراستنی گەل و پارتی یەکێتیی دیموکراتی سوریا بخاتە لیستی تیرۆری نێودەوڵەتییەوە، هەروەها هەوڵی بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی وڵاتانی ئەوروپا دەدات بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕەزامەنییەکی بەدەستنەهێناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: نوێنەرانمان چاودێریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن

ئەلینا رۆمانسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، لە رێگای نوێنەرەکانیانەوە چاودێریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن. ئەلینا رۆمانسکی لە…
زیاتر ببینە

دامەزراوەی میدیایی کەناڵ8: لاپەڕەکەمان بەهۆی هێرشی ئەلکترۆنیی ناڕەوای پەیجەکانی پارتی و نوسینگەی سەرۆکی حکومەت داخراوە

ئەمڕۆ لاپەڕەی کوردی/سۆرانیی کەناڵ8 لەلایەن کۆمپانیای مێتاوە ناچالاککرا، دامەزراوەکەش دەڵێت، داخستنی لاپەڕەکەیان بەهۆی هێرشی ئەلکترۆنیی ناڕەوای “پەیج و…
Total
0
Share