تەقەکەرەکەی بەردەم دادگای کۆیە دەستگیرکرا

هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر توانیان لە ماوەیەکی کەمدا تۆمەتباری تەقەکردنەکەی بەیانی ئەمڕۆی بەردەم دادگای کۆیە دەستگیربکەن.

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، “پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر کێشەی قەرزداری و بە مەبەستی وەرگرتنەوەی پارەکەی تۆمەتبار (خ ، س ، ع )لەبەردەم دادگای کۆیە تەقە لە هاوڵاتیی ( ک ، ع ، ی ) دەکات و بەسوکی برینداری دەکات، بەهۆی ئەوەی ناوبراو کەفیلی کوڕە قەرزدارەکەی بووە کە پیشەی پارێزەرە “.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پاش هەڵاتنی تۆمەتبار دەستبەجێ لەسەر فەرمانی دادوەر لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر لە ماوەیەکی کەمدا تۆمەتباری رووداوەکە دەستگیرکرا، لە ئێستادا راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق لەبارەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان بڕیارێکی دا

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: بەم نزیكانە مەرزی شوشمێ بە رووی گەشتیاراندا دەكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share