نرخی کیلۆیەک زێڕ لە 90 هەزار دۆلار نزیکدەبێتەوە

نرخی کانزای زێڕ، بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و خواست لەسەری زۆرە، بە جۆرێک نرخی کیلۆیەکی کانزاکە گەیشتووەتە 89 هەزار و 635 دۆلار کە ئەوەش بەرزترین نرخی کانزاکەیە بە درێژایی مێژوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە 2788 دۆلار و هەموو ئەو بەربەستانەی تێپەڕاندووە کە لەمساڵدا پێشبینیکراوبوون.

خواستی وڵاتان بۆ کڕینی زێڕ و هەڵگرتنی زۆر زیاتر بووە لە جاران، لەلایەکی دیکەوە دۆزینەوەی کانزاکە لە کانەکان بە شێوەیەکی بەرچاوکەمی کردووە لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا.

زێڕ بەهۆی ئەوەی پەیوەندی بە پڕۆسەی هاوسەرگیرییەوە هەیە لە زۆرێک لە وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تارادەیەک بەشێکی گەورەی جیهان، بۆیە کاریگەریی لەسەر هاوڵاتییان و بازاڕەکان هەیە، بەشێک لە بازرگانەکانیش دەیانەوێت بەدەستی بهێنن بۆ ئەوەی لە کاتی گرانتربوونیدا سوودی لێوە بەدەستبهێنن.

بابەتی پێشتر

شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە

بابەتی دواتر

لیستی 129 ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە خاوەنی 23 کورسیی پەرلەمان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share